له‌ كەرکوك دوو قاچاخچی دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو قاچاخچی مادەی کرستاڵ له‌ بازگه‌ى(کەرکوک-هەولێر) دەستگیرکران، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ یەکێک له‌و قاچاخچیانه‌ هەوڵی هەڵهاتنی بە ئاڕاستەی ناحیەی تەقتەق داوە.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵاویكردۆته‌وه‌، شەوی هەینی 15ى كانونى دووه‌مى2021، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دوو داواکراوی تۆمەتبار بە قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر، هێزه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى كه‌ركوك توانیویانه‌  لەبازگه‌ى( کەرکوک - هەولێر) دەستگیریان بكه‌ن.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵهاتووە بە ئاڕاستەی مەفره‌قی شوان - ناحیەی تەقتەق، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە بە برینداری دەستگیرکراوە.

هاوکات ئاماژە بەوەشكراوه‌، لە هەڵمەتەکەدا دەستبەسەر (20 گرام مادەی کریستاڵ، 25 گرام تلیاك، 105 جۆر مادده‌ى هۆشبه‌ر) گیراوە

سه‌باره‌ت به‌ڵێپێچینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوان وه‌زاره‌تى ناوخۆ رونیكردۆته‌وه‌،به‌پێى مادده‌ى 28، تۆمه‌تباران سزاده‌درێن.


PM:04:35:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت