له عیراق 10 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 805 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی كانونی یەكەمی2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 805 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته 606 هه‌زار و 991 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، 10 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته 12 هه‌زار و 932 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، هه‌زار و 530 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 565 هه‌زار و 889 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
PM:02:46:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت