لێخۆشبوونی باجی گومرگی لەكۆمپانیایەك راگیرا


وێستگەنیوز- 
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەڕاگرتنی لێخۆشبوون لە باجی گومرگی كۆمپانیایەك و گرتنەبەری رێكاری پێویست بەرامبەریان.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان كراوە بۆ راگرتنی لێخۆشبوو لە (باجی گومرگ).

ئەو نووسراوە كە وێنەیەكی لای وێستگە نیوزە، تیایدا هاتووە "سەبارەت بەبابەتی هاتوو لەناوەڕۆكی نووسراوتان ژمارە (15741 لە 21\12\2020) كە ئاراستەی گومرگی (ئیبراهیم خەلیل/حاجی ئۆمەران) كاری پێویست ئەنجام بدەن بە یەكەم، راگرتنی بابەتی هاتوو لە نوسراوی سەرەوەتان، تایبەت بە لێخۆشبوونی (باجی گومرگ) لە كۆمپانیای (خۆشناو)، دووەم، گرتنەبەری رێكاری پێویست بە مەبەستی پابەندكردنی ناوبراو بە پێدانی (باجی گومرگ)".


PM:03:07:14/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت