بارینی به‌فرو باران له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ سالار حاجی عه‌لی
بارینی به‌فرو باران له‌ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و سه‌ره‌تای هاتنی شه‌پۆله‌كه‌ش له‌مڕۆوه به هاتنی هه‌ور و زیادبوونی خێرایی با ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به پێشبینی كه‌شوهه‌وا، چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی بەفرو باران و خێرایی باو کەشێکی سارد هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، كه سه‌ره‌تای هاتنی ئەم شەپۆلە له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی كانوونی دووه‌می 2021، بە هەور دەست پێدەکات، بۆ رۆژانی دواتر 14و 15ی مانگ کاریگەری دەچێتە قوڵایی شەپۆلەکە لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە ژێرکاری گەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و لە دەریای سوورەوە بە لاوازی، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی زۆر سارد لە جەمسەری باکوور پلەکانی گەرما دابەزێت.
هاتنی ئەم شەپۆلە سەرەتا 13ی مانگ واتا له‌مڕۆوه لە ناوچەکانی شاری دهۆک هەوری تەنک ده‌ستپێده‌كات، لەگەڵ رۆیشتنی کات بۆ شەو دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری پڕ زیاتر پاڵەپەستۆی چڕ وردە وردە چڕ دەبێت بۆ شارەکانی تریش بۆ رۆژی 14ی مانگ دواتر بۆ رۆژانی تر کاری گەرییهکە زیاتر چڕتر دەبێت و بەفرو باران لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان بە بڕی جیاواز دەبارێت، به‌جۆرێك ناوچە هەیە باران دەبارێت ناوچەش هەیە بەفر دەبارێت ناوچەش هەیە بەتێکەڵی باران و بەفر دەبارێت زۆر جاریش هەورو خۆرەتاو دەبێت زۆری ناوچەکان خێرایی با زۆر چالاک دەبێت.
بەفرو باران لە ناوچە شاخاویەکان دەست پێدەکات لە ناوچە سنووریەکان بەفر دەبارێت، دواتر لە ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت بەم شێوەیە بەپێی بەرزایی لە ئاستی دەریا بەفر دەبارێت.
شاری سلێمانی مەبەست دەوروبەری ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییەکان و باکورو، باکوری خۆرئاوا‌و و باکوری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت، ئەگەرێکی زۆر نزیک هەیە لە کۆتایی شەپۆلەکە سه‌نته‌ری شارەکەش تا خوار تونێلەکەی ئەزمەڕ بۆ نزیک شەست مەتری بەتێکەڵی بەفرو باران ببارێت.
شاری هەولێر مەبەست دەوروبەری ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لە باکورو باکوری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت ناوشارەکەی باران دەبارێت.
شاری دهۆک مەبەست دەوروبەری ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویەکان، باکوری خۆر هەڵات و بەشی باکووری بەفر دەبارێت، ناوشارەکەش باران دەبارێت.
له شاری کەرکوک بەس باران بارینی مامناوەند دەبارێت و به‌فر بارینی تیادا نابێت.
شاری هەڵەبجە مەبەست دەوروبەری ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاویەکان، بەشی باکورو، باکووری خۆرئاوا و باکوری خۆرهەڵات بەفر دەبارێت، ناو شارەکەش باران دەبارێت.
ناوچەکانی گەرمیان باران دەبارێت بە رێژەیەکی کەم یان به‌بڕێكی مامناوەند.
خێرای بایی بارشت لەم شەپۆلە 30 بۆ نزیک 60 کلیۆمه‌تره لەکاتژمێرکدا، پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزێت لەچەند ناوچەیەک دەچێتە ژێر سفر، هەروەها ئەو ناوچەیەی نزمەو لەئاستی دەریا چیای لە پشتەوەیه بەفری لێ دەبارێت، بارینی بەفرو باران ناوچە شاخاوییەکان زۆر زیاترە
ماوەی ئەم شەپۆلە له نێوان 70 بۆ 90 کاتژمێرە ماوەی دابارین دیاری نەکراوە لە بەر زیادبوونی خێرایی باری بارشت، بەڵام بەشێوەی پچڕ پچڕ بۆ مامناوەند، دواتر رێژەی بارانبارین دیاری نەکراوە بۆ رۆژانی تر پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات، لە چەند ناوچەیەک چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفر چەند رۆژێک ئەم کەشە ساردە کاریگەری دەبێت دواتر پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبونەوە دەکات بۆ ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو ئەگەری شەپۆلی تری بەفرو باران هەیە.
AM:08:56:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 15104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت