مێرکڵ: بلۆک کردنی هەژمارەکانی ترەمپ کارێکی خراپە
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
راوێژکاری ئەڵمانیا نیگەرانە لە داخستنی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەی بەوە داوە، ئەو کارە دەبێت لایەنی یاسایی بیکات نەک بەرێوەبەرانی ماڵپەر و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری بی بی سی، کە لە ستیفن سێیبێرت، وتەبێژی فەرمی ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا وەریگرتووە ئاماژهی بهوهكردووه، مێرکڵ لە داخستنی هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانە و بە کارێکی خراپ باسی دەکات.
به وتهی ئهو وتەبێژە مێرکڵ وتویهتی "داخستنی ئەو هەژمارانە و دیاریکردنی ئازادی رادەربرین کاری دەسەلاتە یاساییەکانە نەک بەرپرسانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان".
ستیفن سێیبێرت دهشڵێت" ئەنگێلا مێرکڵ نیگەرانە لە رووداوەکانی هەفتەی رابردووی پایتەختی ئەمریکا و زۆر ترساوە، هەروەها ترەمپ بەرپرسیارە لەو رووداوانە بەهۆی رادەست نەکردنی دەسەڵات و دان نەنان بە بردنەوەی جۆ بایدن'دا".
بەهۆی گرژیەکانی هەفتەی رابردووی ئەمریکاوە و بانگەشەی هەرەشە ئامێزەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ لایەنگرانی، هەریەک لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبوک بریاریاندا بە داخستنی هەژماری تایبەتی ناوبراو بەهۆی ئەوەی بابەتی هاندان بۆ توندوتیژی بڵاوکردبووەوە
.
هەورەها ئەمرۆش تۆڕی کۆمەڵایەتی (پارلێر-Parler)، کە تۆرێکی کۆمەڵایەتی باوە لەناو لایەنگرانی ترەمپدا، لە لایەن کۆمپانیای ئەمازۆنەوە سڕدرایەوە و لە لایەن سیستەمی ئەندرۆید و ئەپ ستۆریشەوە بە تەواوی راگیران.
PM:07:21:11/01/2021
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت