ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ بودجه‌ی 2021 ده‌كات
پەرلەمانی عیراق
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانوونی دووه‌می 2021، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 بكات، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه تێپه‌راندنی پشكی كورد له پڕۆژه‌كه‌دا ئاسان نابێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات.
وتیشی: "له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بودجه‌دا په‌رله‌مانتاران راو سه‌رنجی خۆیان له باره‌ی ماده‌و بڕگه‌كانی بودجه ده‌خه‌نه‌ڕوو، لیژنه‌ی دارایی‌ش تێبینی و سه‌رنجه‌كان به هه‌ند وه‌رده‌گرێت و له راپۆرتی خۆیدا جێگه‌یاند ده‌كاته‌وه".
له باره‌ی هه‌ماهه‌نگی كورد و یه‌كده‌نگیان بۆ داكۆكی له پشكی كورد له پڕۆژه‌كه، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی رایگه‌یاند: تا ئێستا هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مانتارانی كورددا نییه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موان داكۆكی له پشكی كورد و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه تێپه‌ڕاندنی پشكی كورد له بودجه‌ی 2021 دا ئاسان نابێت و پێویستی به لۆبیه‌كی به‌هێز هه‌یه و ده‌بێت پشتیوانی سیاسی بۆ په‌یدا بكرێت.
AM:08:47:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت