ته‌ندروستی‌ عیراق: 14 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا


وێستگه‌ نیوزـ
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 607 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراون، 14 كه‌سیش به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ‌‌10ی كانونی یەكەمی2021، وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق ئاماری‌ 24 كاتژمێری‌ رابردووی‌ تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای‌ بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 607 توشبووی‌ نوێ‌ به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووان گه‌یشته‌   602 هه‌زار و 938 كه‌س.

هه‌ر به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، 14 كه‌س به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بەمەش كۆی‌ گشتی‌ گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌  12هه‌زار و 895 كه‌س.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌ی‌ عیراق له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه‌، هه‌زار و 752 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ چاكبوونه‌وه‌  556 هه‌زار و 742كه‌سی‌ تێپه‌ڕاندووە.


PM:04:19:10/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو