هۆشیار زێباری: كازمی لەژێر گوشاری زۆردایە، بەڵام پیاوێكی قبوڵكراو و باشە

‌هۆشیار زێباری


وێستگە نیوز-
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، یەكەم كەس بوون مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان پاڵاوت بۆ ئەو پۆستە و كەسێكی باشە و نەفەسێكی درێژی هەیە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دیدارێكدا لە كەناڵی ئای نیوز رایگەیاندووە، "ستەم لە پارتی دەكرێت، پەرلەمانتاری گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنەكان یاخین لەحزبەكانیان و لەسەركردەكانیان، چەندە گوشار هەبێت لەهەولێر لەسەر میدیا و ئازادی، ناگاتە ڕووداوەكانی كوشتن لە بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق".  

 زێباری وتویەتی "وەك پارتی یەكەم كەس بوین مستەفا كازمیمان پاڵاوت و حسابی خۆمان هەبوو كە قبوڵكراو بوو، پیاوی قۆناغەكە بوو، پەیوەندی باشی هەبوو، دەمانناسی، ئەوە یەكەم بژاردەمان بوو، بەڵام كازمی لەژێر گوشاری زۆردایە و بنكەی سیاسی و پەرلەمانی ئەوتۆی نییە، پیاوێكی قبوڵكراو و باشە و نەفەسێكی باشی هەیە، بەڵام ئیرادەی سیاسی لەدەرەوەی خۆی كۆتی كردووە".  



PM:11:49:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت