پاسەوانێكی د.نەجمەدین كەریم كار بۆ دروستكردنی لیستێك دەكات

‌د. نەجمەدین كەریم

وێستگە نیوز-

پاسەوانێكی د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك كار بۆ دروستكردنی لیستێك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات، كەسوكارەكەشی دەیانەوێت ئەو كارە بەپاسەوانەكەی رابگرن. 

نەشوان جەلال، بەرپرسی پێشووی نوسینگەی د. نەجمەدین كەریم و نزیك لە بنەماڵەی كۆچكردوو بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو كەسەی بانگەشە بۆ دروستكردنی لیستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكات، پێشتر پاسەوانی د.نەجمەدین بووە و دەیەوێت لەژێر ناوی ئەودا خۆی وەك سیاسییەك نیشان بدات بۆ بەرژەوەندی خۆی.

ناوبراو وتی "نە من و نە بنەماڵەی د. نەجمەدین هیچ پەیوەندییەكمان بەو كارەوە نییە و هەر ئەمشەو پەیوەندیمان بەو كەسەوە كرد بۆ ئەوەی پاشگەزبێتەوە و بەناوی د. نەجمەدین كار نەیكات".

د.نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك 40 رۆژ لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە لەوڵاتی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد و دواتر تەرمەكەی گەڕێنرایەوە شاری هەولێر و لەهاوینەهەواری پیرمام بەخاكسپێردرا.


PM:11:35:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 6476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت