وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێك بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی پەروەردەكانی عێراق دەردەكات


وێستگە نیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا لەڕێگەی زانكۆی گەرمیانەوە فۆڕم بۆ خوێندكارانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی كە سەر بە پەروەردەكانی حكومەتی عێراقن دابەش بكات و ژمارەیەك خوێندكار وەربگرێت.   
  
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایگەیاندووە، دوابەدوای داواكاری خوێندكارانی ناوچە دابرێنراوەكان، وەزارەتەكەیان لەڕێگەی زانكۆی گەرمیانەوە  ھەڵدەستێت بە دابەشكردنی فۆرم بۆ خوێندكارانی خولی دووەمی پۆلی 12 ئامادەیی كە سەر بە پەروەردەكانی حكومەتی عێراقن لە سنوری شاری خانەقین و ناوچە دابرێنراوەكان."  

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، فۆرم لەڕۆژی یەكشەممەوە تاوەكو كۆتایی دەوامی ڕۆژی سێشەممە لە یەكەی تۆماری كۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤاییەتیەكان لەشاری خانەقین دابەش دەكرێت.  


PM:09:36:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو