ئه‌مریكا: پێشبینی ناكرێت ئێران تۆڵه‌ی زانا ئه‌نۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه
وێستگه نیوزـ
نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه پێشبینی ناكرێت ئێران له‌ئێستادا تۆڵه‌ی كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه.
ئیلیۆت ئه‌برامز، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند كه ئێران پێویستی زۆری به‌وه‌یه سزاكان له‌سه‌ر خۆی سووك بكات و ده‌بێت تاران له‌دوای گرتنه‌ده‌ستی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن بایدنه‌وه، سیاسه‌تێكی دیكه بگرێته‌به‌ر.
وتیشی كه ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سوك بكات، ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكه‌وێته گفتوگۆ، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پێشبینی ناكرێت ئێران بیر له‌وه بكاته‌وه تۆڵه‌ی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه.
هه‌ینیی رابردوو موحسین فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمیی ئێران له‌ناو تارانی پایته‌خت كوژرا و تاران ئیسرائیل به كوشتنی تۆمه‌تبار ده‌كات و چه‌ندین جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه تۆڵه‌ی خۆی ده‌كاته‌وه.
PM:03:54:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت