فایزه‌ر: دڵنیا نین ڤاكسینه‌كه رێگری له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كۆمپانیای فایزه‌ر كه ڤاكسینی كۆرۆنای به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بیۆنتیك به‌رهه‌مهێناوه، ده‌ڵێت كه ناتوانن دڵنیا بن له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه رێگری ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له كه‌سێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه.
ئا‌لبێرت پۆرلا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا فایزه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتی "دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ڤاكسینه‌كه ده‌توانێت رێگری بكات له گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێویستی به تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتره".
مانگی رابردوو هه‌ردوو كۆمپانیا رایانگه‌یاند كه ڤاكسینه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ی 90% كاریگه‌ریی هه‌یه و ده‌توانێت مرۆڤ له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت، دوای دڵنیابوونیش له كاریگه‌ریی ڤاكسینه‌كه، هه‌ردوو كۆمپانیاكه داوایان پێشكه‌ش به ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا كرد مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانیان پێ بدات.
كۆمپانیای فایزه‌ر ئه‌مریكی و بیۆنتیك ئه‌ڵمانییه و ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌بێت له پله‌یه‌كی گه‌رمای زۆر نزمدا بپارێزرێت كه بگاته خوار 70 پله‌ی سه‌دی و یه‌كه‌م وڵاتیش كه ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه، به‌ریتانیا بوو.
AM:11:14:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت