نرخی نه‌وت له‌ 50 دۆلار نزیك ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی کانونی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان به‌ 49  دۆلار و 63 سه‌نته‌، هاوكات نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 64 دۆلار و 60 سه‌نت دەفرۆشرێت.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی تووشبون و مردن بەکۆرۆنا لەماوەی رابردودا، سەرەڕای کەمکردنەوەی بڕی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)، نرخی نەوت بەکەمی ماوەتەوە، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزی ده‌ڕوات، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت چه‌ند دۆلارێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گۆڕانكارییه‌كان له‌ نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ دێت 20ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

لە مانگی ئازاری 2020، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:08:19:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت