لەعێراق 21 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 21 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 39 تووشبووی نوێش تۆماركراوە.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 2 هەزار و 39 توشبووی‌ نوێ‌ تۆماركراوە و هەزارو 550 تووشبووش چاكبوونەوە و 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، كۆی‌‌ توشبووان گەیشتە 558 هەزار  767 توشبوو، كۆی‌ چاكبووان گەیشتۆتە 487 هەزار و 863 كەس، 21 تووشبووش  گیانیان لەدەستداوە و كۆی‌ مردووان گەیشتە  12 هەزار و  361 كەس.




PM:04:28:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو