تەقە بەسەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی كرا


وێستگە نیوز-

لەخۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی هێزە ئەمنییەكان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا كرد.

پەیامنێری وێستگە نیوز لەنێو خۆپیشاندانەكەی شاری سلێمانی رایگەیاند، لەشەقامی مەولەوی بۆ رێگرتن لەفراوانبوونی خۆپیشاندانەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەئاسماندا تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا كرا و گازی فرمێسكڕیشیان بەسەردا كرا.

لەدوێنێوە بەشێك لەهاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی دواكەوتنی مووچە، دەستیان بەخۆپیشاندان كراوە و ئەمڕۆش دوو چالاكوانی خۆپیشاندانەكان دەستگیركران.




PM:02:22:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو