سەلما فاتیح: خۆپیشاندانەكانی رابردوو كران بەئامرازێك بۆگەیشتن بەدەسەڵات

‌سەلما فاتیح

وێستگە نیوز-

پەرلەمانتاری سەلما فاتیح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، خەڵك مافی خۆیەتی لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندان بكات، رێگەش بەهیچ لایەنێك نەدرێت خۆپیشاندانەكان بەكاربهێنێت بۆگەیشتن بەدەسەڵات.


سەلما فاتیح، بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "خۆپیشاندان لەسەرقوتی خەڵك سەرەتایترین مافی خەڵكە ژیان و گوزەرانی خەڵك لەبارودۆخیكی نەخوازراودایە، لێبڕینی مووچە بەوەی ناویان ناوە خۆگونجاندنی مووچە و پاشەكەوتكردنی پێنج مانگ لە مووچەی فەرمانبەران كرا بۆ ئەوەی بتوانرێت لەكاتی دیاریكراوی خۆی مووچە دابەش بكرێت بەڵام ئەم هەنگاوە سەری نەگرت".

ئاماژەی بەوەشدا: "بۆ داواكردنی مافی خەڵك لە پەرلەمانەوە شەڕی بۆ دەكەین وەك هەفتەی رابردوو كردمان دانیشتنەكانی پەرلەمان لەسەر مافی خەڵك نەبێت لەسەر داواكاری مووچە و ژیان و گوزەرانی خەڵك نەبێت، بێگومان رێگەمان نەدا هیچ كۆبونەوەیەكی دیكەبكرێت".

راشیگەیاند: "ئێمە نوێنەری خەڵكین لە پەرلەمانەوە پێویست ئەكات شەڕی خۆمان بكەین ئەو پەرلەمانتارانەی دەچنە ناوخۆپیشاندان پێویستەكات لەپەرلەمانیش پارێزگاری خۆیان بكەن ئەوانەشی لە پەرلەمان پارێزگاری  دەكەن پێویست ئەكات میللەتەكەی خۆیان بەجێنەهێڵن لەناو خۆپیشاندانەكاندا لەگەڵیاندا بن".

وتیشی: "خەڵكی كوردستان خەڵكێكی زۆر بە سەبرە پێم وابێت بەسەبرترین گەلن لە هەموو دنیا لەبەرئەوەی بەرگەی هەمووشتێك دەگرن، بەڵام خەڵكیش مافی خۆیەتی من لەگەڵ ئەوەدام خۆپیشاندانێكی هێمنانە بۆداواكردنی مافی خەڵك لەسەرتاسەری كوردستاندا بێت، نەك تەنها لەیەك شارو شارۆچكەدابێت خۆپیشاندانێكی مەدەنیانەبێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەركاتێك پێویست بكات بۆ داواكردنی مافی خەڵك بەشداری خۆپیشاندانەكان بكەین ئامادەم بەشداری بكەین، پێویستەكات سەرقافڵەی خۆپیشاندانەكان خەڵك خۆی بێت نەهێڵن هیچ حزب و لایەنێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی خۆیان خۆپیشاندانەكان بەكاربێنن، خەڵك خۆی رێگەنەدات هیچ حزب ولایەنێكی سیاسی سودی لێببینێت".

راشیگەیاند:"لەماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانەكان كران بەئامرازێك بۆگەیشتن بەدەسەڵات هەندێك كەس  لەناوخۆپیشاندانەكان بوون گرەنتی كردنی دەرچوونی هەندێك كاندیدبوو".

ئەمە لەكاتێكدایە خۆپیشاندانی مامۆستایان وفەرمانبەران دوێنێ‌ 2ی كانونی یەكەمی 2020 لەشاری سلێمانی دەستی پیكرد دژی لێبڕینی موچەودواكەوتنی تا ئێستاش بەردەوامە چەند پەرلەمانتارێكی هەندێك لەفراكسیۆنەكان تێیدا بەشدارن.


PM:01:47:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو