هه‌ولێر.. روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و دوو كه‌س كوژران
ئەو ئۆتۆمبیلەی کە تەقەی لێ‌کرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كیی موفتی له شاری هه‌ولێر روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و شایەتحاڵەکان دەڵێن کە ئەو دوو کەسە برا بوون.
روداوەکە كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مشه‌و
لە یەکێک لە ترافیکلایتەکانی شەقامی 40 مەتریی هەولێر رویداوەو بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، ئەو دوو کەسەی کوژراون برا بوون.
به‌وته‌ی شایەتحاڵه‌كان، ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیو كه ژماره‌ی دهۆكی له‌سه‌ر بووه و سێ سه‌رنشینی تێدا بووه، له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌وه كه ماوه‌یه‌ك چاودێریی كردوه، ته‌قه‌ی لێكراوه و 11 بۆ 12 گولـله‌یان پێوه ناوه.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كه ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه و راسته‌وخۆ گولـله‌كان نراوه به سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبیله (بی ئێم)ه‌كه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشین كوژراون و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بووه.
هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و تائێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هیچ لێدوانێكی فه‌رمییان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه ته‌قه‌ی كردوه، له شوێنی روداوه‌كه هه‌ڵاتوه.
لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا ئەوە دووەم روداوی کوشتنە لە شاری هەولێر روویدابێت، شەوی رابردوش کەسێک بۆ وەرگرتنەوەی قەرز چووەتە ماڵی قەرزدارەکە، بەڵام دەمەقاڵە لە نێوانیاندا دروستبوە و قەرزدارەکە بە چەقۆ هێرشیکردوەتە سەر خاوەن قەرزەکە و کوشتویەتی و هەر بەهۆی روداوەکەوە کەسێکی دیکەش برینداربووە.
PM:10:31:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 7316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت