حكومه‌تی عیراق داهاتی فرۆشتنی مانگی رابردووی نه‌وتی ئاشكرا كرد


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا حكومه‌تی به‌به‌های سێ ملیار و 294 ملیۆن و 988 هه‌زار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌ و كۆی گشتیی نه‌وتی فرۆشراویش زیاتر له‌ 81 ملیۆن به‌رمیل بووه‌ و هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌ سه‌روو 41 دۆلار فرۆشراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ئاماری فرۆشتن و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی رابردوو بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد كه‌ له‌و مانگه‌دا 81 ملیۆن و 262 هه‌زار و 376 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌ی سێ ملیار و 294 ملیۆن و 988 هه‌زار بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌ڵێت كه‌ 78 ملیۆن و 190 هه‌زار و 444 به‌رمیلی له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كردووه‌ و 2 ملیۆن و 819 هه‌زار و 169 به‌رمیلیش له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بووه‌ و 252 هه‌زار و 763 هه‌زار به‌رمیلیش هه‌نارده‌ی ئوردن كراوه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ تێكڕا له‌و مانگه‌دا رۆژانه‌ 2 ملیۆن و 709 هه‌زار به‌رمیل به‌ نرخی 41.77 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هه‌نارده‌ كراوه‌.


PM:08:50:01/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت