ته‌ندروستی عیراق: 48 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌ت ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 218 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه و 48 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 48 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 12 هه‌زار و 306 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هه‌زار و 218 توشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوه و كۆی گشتی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته 554 هه‌زار و 767 توشبوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له 24 كاتژمێری رابردووش‌دا هه‌زار و 896 كه‌س چاكبوونه‌وه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 484 هه‌زار و 570 كه‌س.
PM:03:25:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت