بایدن پەیوەندی بەسەرۆکی وڵاتان و سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەکات

‌جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

لەیەکەم جوڵەی دیپلۆماسیدا بەئاڕاستەی رێکخستنی پەیوەندییەکانی ئیدارەکەی لەچوار ساڵی داهاتوودا، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرۆک و سەرکردەی ژمارەیەک وڵات و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەکات.

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەلبێرتۆ فرناندیز، سەرۆکی ئەرجەنتین، کارلۆس ئەلفارادۆ سەرۆکی کۆستەریکا و ئوهورۆ کینیاتا، سەرۆکی کینیاوە کرد، نوسینگەی سەرۆکی ئەمریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئاشکرانەکردوە، تەنها رایگەیاندوە، بایدن سوپاسی پیرۆزبایی ئەو وڵاتانەی کردوە بەبۆنەی سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا.

لەلایەکی دیکەشەوە جۆ بایدن و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەوڵەکانی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پرسەکانی کەش و هەوا و گۆڕانکارییەکانی ژینگە و پرسی کەمکردنەوەی ململانێکانیان تاوتوێ کردوە.

بایدن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باسی لەوەکردوە، نیگەرانن لەو روداوەکانی ئەسیوپیا و شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کە هاوڵاتیانی مەدەنی روبەڕوی مەترسی کردوەتەوە.



AM:08:47:01/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت