ھێزەکانی یەبەشە لە شەنگال دەکشێنەوە

‌یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال یەبەشە

وێستگەنیوز-

بەرپرسێکی ئیدارەی شەنگال رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا سبەینێ ھێزە چەکدارەکانی ناو شەنگال شارەکە چوڵ دەکەن.

خودێدا چۆکێ، بەرێوەبەری  ناحیەی سنونێ لەلێدوانێکدا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند:" بەپێی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا، سبەینێ ١-١٢-٢٠٢٠ ھەمو ھێزەکانی یەبەشە، ھێزەکانی ئێزیدخان و ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شەنگال دەچنە دەرەوە تەنیا بارەگای حزبە سەرەکیەکان و پۆلیسی ناوخۆ دەمێننەوە".

وتیشی: " ئێمە وەکو خەڵکی شەنگال لەگەڵ ئەو رێککەوتنە نەبووین، لەبەر ئەوەی ئەو ھێزانەی شەڕیانکردووە لە چیای شەنگال بەشداری رێککەوتنە نەبوون، بەڵام بارودۆخی ھاوڵاتیان باش نیەو ئەوانیش نایانەوێت ھیچ کێشەیەکی تر دروست ببێت".

بەپێی زانیاریەکان ئێوارەی ئەمڕۆ یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال یەبەشە لەگەڵ ھێزەکانی عێراق لە شەنگال کوبوونەتەوە و بریارە سبەینێ شارەکە چوڵ بکەن.

ھەربەپێی زانیاریەکان سبەینێ لە ناوچەکانی سنونێ و خانەسۆر و سەنتەری شەنگال لایەنگیرانی یەبەشە خۆپێشاندان لە دژی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدەدەن.


PM:11:46:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت