د.كازم فاروق: کێشەی موچە چارەسەر نەکرێت لەناو پەرلەماندا پێڵاویان تێدەگرین
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 400 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی ناوخۆ دەست دەکەوێت، ئەوە جگە لەوەی هاوپەیمان پارەی بۆ دەنێرن، هەر دەشڵێن داهات نییە.
د.کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، "حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 400 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی ناوخۆ دەست دەکەوێت، ئەوە جگە لەوەی هاوپەیمان پارەی بۆ دەنێرن، هەر دەشڵێن داهات نییە".
وتیشی:"ئەگەر کێشەی موچەی خەڵک چارەسەر نەکرێت وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ وتی ئەوا پێڵاوییان تێدەگرین".
هاوکات، کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری کوردستان رایگەیاند، "ئیستا خەڵک برسی و بێ موچەیە و دەبێت دانیشتنی پەرلەمان لەبەرژەوەندی خەڵک کاربکات و هەڵوێستی توندریش وەردەگرین لە پێناوە مافی هاوڵاتیاندا".
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خستنه به‌رنامه‌ی كاری پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، گرژی دروستبوو، بۆ ماوه‌یه‌ك دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا، جاری دووه‌میش به‌هۆی دروستبوونی گرژییه‌وه هه‌ڵگیرا و ئه‌وه په‌سه‌ند كرا كه به ئاماده‌بوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، له‌سه‌ر مووچه گفتوگۆ ده‌كات.
له جاری دووه‌مدا په‌رله‌مان بۆ جارێكی تر به سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران گرژییان دروستكرده‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار، ئه‌وه په‌سه‌ند كرا كه به ئاماده‌بوونی شاندی دانووستنكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كه رۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مووچه بن، به‌و هۆیه‌وه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
PM:05:57:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت