سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان كوشتنی زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به "تیرۆر" ده‌زانێت و ئیدانه‌ی ئەو کارەی كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا کە کەناڵی روداو ناوەڕۆەکەی بڵاوکردوەتەوە، ده‌ڵێت"تیرۆركردنی زانای ئێرانی موحسین فه‌خریزاده كه له هێرشێكی چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین، پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین".
هه‌ینیی رابردوو موحسین فەخریزادە، ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران، لە شارۆچکەی ئابسەردی تاران لە هێرشێکدا کرایە ئامانج و کوژرا.
روداوەکە کاردانەوەی لێکەوتەوە و ئێران هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەی بەزەبری" کرد. دوای ئەو پەیامانەش، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هەموو لایەک کرد دانبەخۆیاندا بگرن و هیچ هەنگاوێک نەگرنەبەر کە ببێتە هۆی هەڵچوون.
PM:05:06:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت