ئه‌فسه‌رێكی باڵای عیراق به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

‌لیوا حامد

وێستگه‌ نیوزـ

ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە پلەی لیوا دوای تووشبوونی بەكۆرۆنا گیانیلەدەستدا و به‌پێی زانیارییه‌كانیش تائێستا 10 ئه‌فسه‌ری سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیتشمانیی كوردستان: دكتۆر حامد حەسەن موحسین لە پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئیداری و ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوای تووشبوونی بەكۆرۆنا گیانیلەدەستداوە كه‌ پله‌ی لیوا بووه‌.

لیوا حامد بەسەختی توشوی كۆرۆنا بوەو بەهۆی كاریگەریەكانی ڤایرۆسەكەوە تووشی جەڵدەی دڵ بووەو دواتر گیانی لەدەستداوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: بەپێی زانیارییەكان تائێستا زیاتر لە 10 ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ لە پۆستە جیاجیاكان و لەسنوری پارێزگاكان و دیوانی وەزارەت بە كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.


PM:04:52:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت