به‌هۆی سوتانی محاویله‌، كاره‌بای چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەهۆی سوتانی یەكێك لە محاویلە گەورەكانی وێستگەی باشور (هوانە) پێدانی كارەبا لە گەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی سووتانی یەكێك لە محاویلە گەورەكانی وێستگەی باشور (هوانە) ئەمە بووەتە هۆی تێكچوونی بەرنامەی پێدانی كارەبا لە گەڕەكەكانی رۆژهەڵاتی سلێمانی (رۆژهەڵات، قڕگە، قەرەتۆغانی نوێ، ئیبراهیم ئەحمەد، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان) كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ به‌و هۆكاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌با بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لە بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵەوە بۆ پێدانی كارەبای نیشتمانی و بەرنامەی كارەبای موەلیدە دانراوه‌، ناتوانرێت وەك پێویست و وەك گەرەكەكانی دیكە بەرنامەی كارەبای نیشتمانی و موەلیدە لەو ناوچانە جێبەجێ بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی داوای له‌ موەلیدەكانی سنوری ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كردوه‌ بەدەر لەبەرنامەی كارەبای ئاسایی هەر بڕینێكی كارەبای نیشتمانی لە سنورەكەدا رووبدات دەبێت موەلیدەكانیان كارپێ بكه‌ن و نابێت مۆلیدە ئەهلیەکان هاوڵاتیان بێ كارەبا بکەن و دەبێت مافیان پارێزراو بێت.


PM:04:36:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو