وەزارەتی نەخشەدانانی عیراق: چاوەڕوانی شاندی هەرێمین بێنە بەغدا

‌شاندی دانووستانکاری هەرێم لەگەڵ بەغدا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ

بریكاری وەزارەتی نەخشەدانانی عیراق رایدەگەیەنێت، رەشنووسی پرۆژە یاسایی بودجە بۆساڵی 2021 تەواو كراوە، دەنێرێتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆو پێداچونەوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژەبكات بەو بڕگانەی كەپەیوەستە بە بەشە بودجەی هەرێم و پرۆسەی ناردنی نەوت.


ماهرحەماد، بریكاری تەكنیكی لەوەزارەتی نەخشەدانان بە سایتی مەدای رایگەیاند: "گفتوگۆكان لەسەر پرۆژە بودجە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و نەخشەدانان گەشتە قۆناغی كۆتایی دوای چەند كاتژمێرێكی كەم دەنێرێتە ئەنجومەنی ئابووری بۆ ئەوەی پێداچونەوەی بۆ بكرێت پێش ئەوەی بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران".

وتیشی: "پێویست دەكات شاندی كوردی هەفتەی داهاتوو بگەنە بەغدا بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكە بكرێت و رێككەوتن بكرێت لەسەر پرۆژەیاساكە نەوت و داهاتەكانیان رادەست بكەن بۆئەوەی بەشەبودجەی هەرێم دیاریبكرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو شاندەی دەگاتە بەغدا بەمزوانە رێكدەكەون لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و داوا دەكەین لەحكومەت بودجە بنێرێت بەزوترین كات".

لەلایەكی دیكەوە شارەزایانی ئابووریش پێشبینی دەكەن كە گفتوگۆی پرۆژەیاسایی بودجەی 2021 لە ناو پەرلەمان رووبەڕووی گفتوگۆیەكی چڕ پەسەندكردنی یاساكە دوابكەوێت.


PM:02:21:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو