داعش به كاتیۆشا کێڵگەیەکی نەوتی لە عیراق كرده ئامانج
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگای سەڵاحەدین بە چەند کاتیۆشایەک کرایە ئامانج و لە ئەنجامدا کارکردن لە کێڵگەکەدا راگیرا و بەرهەمهێنانی نەوتیش لە کێڵگەکە بۆ ئاستی سفر دابەزی.
هاوکات، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند و دەڵێت، بە دوو کاتیۆشا کێڵگە نەوتی سینیای لە پارێزگای سەڵاحەدین کردووەتە ئامانج.
چەند سەرچاوەیەکیش لە کێڵگەی نەوتییەکەوە رایانگەیاندووە، بەهۆی هێرشە موشەکییەکەوە چەند بۆرییەکی نەوتی کێڵگەکە زیانیان بەرکەوتووە و ئاگر لە عەمبارێکی نەوت کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی راوەستانی کار لە کێڵگەکەدا.
وەزارەتی نەوتی عیراقیش رایگەیاند، ئاگرەکەیان لە کێڵگە نەوتییەکە کۆنترۆڵکردووە و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بەردەوام دەبێت.
کێڵگەی نەوتی سینیا توانای بەرهەمهێنانی 30 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە و لە نزیک کێڵگەی نەوتی بێجی لە باکووری پارێزگای سەڵاحەدین هەڵکەوتووە.
AM:11:18:30/11/2020
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت