پهرلهمان باسی كۆچی گهنجان دهكات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەكان، پەرلەمانی كوردستان كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تاووتوێ دەكات و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ دوو پێشنیازەیاسا دەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووهمی 2020، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە. بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان دەکرێت.
هەروەها پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە و گفتوگۆی هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
AM:10:30:30/11/2020
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت