یەبەشە بارەگاکانی لە شنگال چۆڵ دەکات


وێستگە نیوز-

ئەمشەو یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یه‌به‌ش) بارەگاکانی خوی لە سەنتەری قەزای شنگال چوڵکرد و بریارە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق شوێنەکانیان بگرنەوە.

چالاکوانێکی ئێزدی لە شنگال بە وێستگە نیوز-ی راگەیاند:" دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووجار یەبەشە لە شنگال خۆپێشاندانیان کرد لە دژی رێکكەوتنی ھەولێر و بەغدا، ئەمشەو بارەگاکانی خۆیان لە شاره‌ چوڵکرد".

وتیشی:" بەپێی زانیارییەکان تەواوی بارەگاکانی ناوسەنتەری قەزای شنگال چوڵکران و رادەستی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق کراون، ئاشكراشیكرد كه‌ " ئەو بارەگایانەی ئەمشەو یەبەشە چوڵیكردون، پێشتر لە ژێر کونترۆڵی سوپا و پۆلیسی عیراقدابوون".

بەوتەی سەرچاوەکە، بارەگاکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال لە سەر چیای شنگال و گەلی کەرسێ و چەند شوێنێکی تر ماون و تائێستا چوڵ نەکراون.


PM:09:41:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 5360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت