زانایانی بەریتانیا لەبارەی جۆرە ڤاکسینێک هەواڵی دڵخۆشکەر رادەگەیەنن


وێستگەنیوز-

زانایانی بەریتانیا رایدەگەیەنن ڤاکسینی "سپوتینگ v" کە دروستکراوی وڵاتی روسیایە کاریگەرییەکەی لەسەر توشبووانی کۆرۆنا زیاتربووە بەراورد بە ڤاکسینەکانی دیکە.

پرۆفیسۆر ستیڤن ئیڤانس، پسپۆڕی پەتاکان بە تۆڕی هەواڵی cbc رایگەیاند، ڤاکسینی "سپوتینگ v" کە دروستکراوی وڵاتی روسیایە کاریگەرییەکەی لەسەر توشبووانی کۆرۆنا سەلمێنراوە، دەبێت ببینن کە کاریگەریی ڤاکسینەکانی دیکەش چۆن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاریگەر بوونی ڤاکسینەکان دەسکەوت و هەوڵدانێکی بەرچاوی زاناکانی تەندروستی جیهانە و جەختکردنەوەیە لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان و بەرهەمهێنانی ڤاکسین لەدژیان.

بەگوێرەی میدیاکانی روسیا ڤاکسینی "سپوتینگ v" کاریگەرییەکەی لەسەر توشبوان 91.4%  بووە و دوای تێپەڕبوونی 42 رۆژ لەبەکارهێنانی کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە 95%. 


AM:08:34:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 5812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت