بافڵ تاڵەبانی: بڕیارمانداوە ئەوانە دەستگیر بکەین کە کاری مافیایی ئەنجام دەدەن

‌بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

وێستگەنیوز-

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاری مافیایی و  قاچاخچێتی سنورەکان لەهەموو هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، بەڵام وەک یەکێتی بڕیاریانداوە ئەوانە دەستگیربکەن کە کاری مافیایی ئەنجام دەدەن "تەنانەت هەرکەسێکیان لەپشت بێت".

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە دەباشان بۆ نوێنەری ژمارەیەک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕێکخرابوو، لە وەڵامی پرسیارێکی دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادا، سەبارەت بە قاچاخچێتی سنورەکان و هەڵکوتانە سەر بازرگانان رایگەیاند، " کاری مافیایی لەهەموو کوردستاندا بوونی هەیە، بەڵام ئێمە بڕیارمانداوە هەموو مافیاکان دەستگیربکەین، تەنانەت هەرکەسێکیان لەپشت بێت."

سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش بە تورکمان و هەڵوێستی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکردوە" ئەو مەسەلەیە وەکو دەنگۆ بوونی هەیە، بەڵام ئەستەمە شتی وا ڕووبدات و قەبوڵی ناکەین."

لە وەڵامی پرسیارێکی تری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادا، سەبارەت بە گرژیەکانی نێوان هەرێم و پەکەکە، هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە" ئێمە دژی هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد و بەدیاریکراوی پەکەکەین."


PM:11:29:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 7400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت