فراكسیۆنی یه‌كێتی: مایه‌ی نیگه‌رانییه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌فدی نه‌ناردوه‌ته به‌غدا
وێستگه نیوزـ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز به‌بێ كورد، وه‌فدی ره‌وانه‌ی به‌غدا نه‌كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ته‌نها ئه‌م سێ مانگه گرنگ نییه كه یاسای قه‌رز تێدا په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵكو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراقه كه ده‌بێت پشكی كوردی تێدا بێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا له‌دوای 24 كاتژمێر له په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز، حكومه‌تی هه‌رێم وه‌فدی ره‌وانه بكردایه، به‌ڵام جێگه‌ی ره‌خنه و نیگه‌رانییه كه تائێستا وه‌فده‌كه نه‌چوه‌ته به‌غدا.
زیاد جه‌بار وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هه‌یانه، حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه پاره له به‌غداوه بگات ئینجا ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكرێت، به‌ڵام تائێستا به‌غدا بڕیاری نه‌داوه پاره بۆ هه‌رێم ره‌وانه بكات.
PM:06:48:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت