بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له دووزخورماتوو روویدا
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عیراق رایگه‌یاند كه له قه‌زای دوزخورماتوو بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی زیاتر له 3 پله به‌پێوری رێخته‌ر روویداوه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عیراق كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌غدایه، ئاشكرایكردوه كه بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 1:23 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له باكوری خۆرهه‌ڵاتی دوزخورماتوو-ی سەربە پارێزگای سەلاحەدین روویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه 3.2 پله بووه به پێوه‌ری رێكخته‌ر و دڵنیا نین له‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردبێت یان نا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق داواشی له هاوڵاتیان كردوه هۆشیار بن و باوه‌ڕ به پڕوپاگه‌نده و هه‌واڵی ناڕاست بكه‌ن و ته‌نها پشت به زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی ببه‌ستن.
PM:06:23:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت