واشنتن پۆست: قائانی هۆشداریی روونی به گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق داوه
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه هێشتا دۆناڵد تره‌مپ بیر له وه‌شاندنی گورزێكی توند له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران ده‌كات، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسیش ئه‌و گروپانه‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ی ده‌ستبه‌جێ و گورزێكی كاریگه‌ری كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌مریكا له عیراق بكوژرێت، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش دوای كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران دێت و ئه‌مریكا ترسی ئه‌وه‌یه هه‌یه له تۆڵه‌ی فه‌خریزاده‌دا ئێران هێرش بكاته‌سه‌ر سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عیراق.
به‌پێی واشنتن پۆست، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه فشاری لێده‌كرێت هه‌ڵمه‌ت له‌دژی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه ده‌ستپێ بكات كه سه‌ربه ئێران و به موشه‌ك بنكه سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌نه ئامانج.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، گروپه چه‌كداره عیراقییه‌كانی سه‌ربه وڵاته‌كه‌ی له ئه‌گه‌ری گورزی ئه‌مریكا ئاگادار كردوه‌ته‌وه و هۆشداریی روونی پێداون له‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌یانكاته ئامانج.
PM:05:06:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 5036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت