ته‌ندروستی عیراق: 33كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا به‌هۆی 33كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 606 توشبووی نوێ تۆماركراوه.
یٔه‌مڕۆ شەممە 28 تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق، یٔاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێی یٔاماره‌كه، له‌یٔه‌نجامی یٔه‌و پشكنینانه‌ی یٔه‌نجامدراون، هه‌زار و 606 توشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته 548 هه‌زار و 821 توشبوو.
هه‌ربه‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 33 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته 12هه‌زار و 22كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژینگه‌ی عیراق، له‌باره‌ی چاكبوونه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا دوو هه‌زار و 240 كه‌س كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوون چاكبونه‌ته‌وه ونه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشتۆته 478 هه‌زار و 537 كه‌س.
PM:04:00:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت