ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ناسرییه گه‌یشته 90 كه‌س
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی 5 كه‌س كوژران و 85 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران له شاری ناسرییه، پێنج كه‌س گیانی له ده‌ستداوه و 85 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی 27ی تشرینی دووه‌می 2020، له خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، رووبه‌ڕوبوونه‌وه و پێكدادان له نێوان لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در و خۆپیشانده‌ران رویدا و به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌شه‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی له كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه و لیوا عوده سالم عه‌بودی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی پۆلیسی پارێزگاكه ده‌ستنیشانكرد.
PM:03:31:28/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت