کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەش و هەوا بەدرێژایی ئەمشە و سبەی شەممەش پێشبینی بەردەوامی بارانبارین لەناوچە جیاوازەکانی عێراق دەکرێت و رۆژی یەکشەممە دۆخی کەش و هەوا تاڕادەیە جێگیر دەبێتەوە.

سادق عەتییە،شارەزای کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەگوێرەی نەخشەی کەشناسی ئەمشەو و رۆژی شەممەش دۆخی کەش و هەوا ناجێگیر دەبێت و لەپارێزگاکانی زیقار، دیالە، بابل، هەولێر، کەرکوک، دهۆک، دیوانییە و چەند پارێزگایەکی دیکەش بەرێژەی جیاواز بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئەوەش هاتوە، دوای شەپۆلێکی بارانبارین کەلەچەند رۆژی رابردودا ناوچە جیاوازەکانی عێراقی گرتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە دۆخی کەش و هەوا تاڕادەیە جێگر ببێتەوە.


PM:10:32:27/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 12116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو