رۆژئاوای کوردستان.. بەهۆی تەقییەوەی مین دو کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بەھۆی تەقینەوەی مینێك لە گوندەکانی ناحیەی عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی لە سنوری پارێزگای رەققە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا ودوانیتریش برینداربوون.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە نزیك گوندی ئەبو سەرای سەر بە ناحیەی عەین عیسا لە کاتی یاریکردن مینێك تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.

دوێنێش لەراگەیەندراویکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات راگەیاند، سوپای تورکیا و چەکدارەکانی لە چوار قوڵەوە ھێرشیانکردوەتەسەر گوندی مالکیە و شەرڤانان شکستیان بە ھێرشەکەیان ھێناوە، دوای ئەوەی سەنتەری ناحیەی عەین عیسا و دەوروبەرى و رێگای M4 بەسەختی تۆپبارانکران.

ئەوەش هاتوە، دوای تێکشکاندنی ھێرشی سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان 18 چەکدار کوژران کە یەکێك لە کوژراوەکان بەرپرسی گروپە چەکدارەکان بوو و لەو ھێرشەدا چوار شەرڤانی ھەسەدەش برینداربوون.


PM:09:45:27/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو