لە روداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان 3 کەس گیانیان لەدەستدا

‌دیمەنی روداوەکە وێنە: هاتوچۆی گەرمیان

وێستگە نیوز-

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەئەنجامی ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەگەرمیان 3 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 2 هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆهەینی27 تشرینی دووەمی 2020، لەئەنجامی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا لەسەرڕێگای (كەلار-خانەقین) سێ كەس گیانیان لەدەستداو دوهاوڵاتیش برینداربون.

ئەوەش هاتوە، كەمێك پێش  ئێستا لەنزیك گوندی "تۆپ عەسكەر" ڕوداوەكە ڕویداوە لەنێوان (توێتا لاندكرۆزەر و دومانی بارهەڵگر) كەبەهۆیەوە قوربانی لێكەوتۆتەوە.

هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا  تیمی هاتووچۆ لەسەر ڕووداوەكەیە لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕودانی ڕوداوەكە دەستی پێكردووە ، بریندارەكانیش  گواستراونەتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید  هەژار لەكەلار.

روداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.


PM:04:15:27/11/2020










ئه‌م بابه‌ته 7660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت