ویلایەتێکی ئوستڕاڵیا سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنادا راگەیاند

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
ویلایەتی ڤیکتۆریا لە ئوستڕاڵیا پاش تێپەڕینی 28 رۆژ بەسەر تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا سەرکەوتنی ویلایەتەکەی بەسەر ڤایرۆسەکەدا راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، وەزیری تەندروستی ئوستڕاڵیا هەواڵی سەرکەوتنی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە ویلایەتی ڤیکتۆریا راگەیاند و باسی لەوەکرد، بۆ ماوەی 28 رۆژە هیچ کەیسێکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارنەکراوە، ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای 11 مانگ لە هەوڵدان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە لە ئوستراڵیا، دواجار و بۆ ماوەی چوار هەفتە هیچ کەیسێک نوێ تۆمارنەکراوە لەو ویلایەتەدا.

راشیگەیاند، لایەنە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتە لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پشکنینی زیاتر و هۆشیارییان داوەتە هاوڵاتیانیان بەمەستی رەچاوکردنی رێکارە تەندروستییەکان.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا هەشت هەزار کەس لە ویلایەتی ڤیکتۆریا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون، کە ناوەندەکەی مێلبۆرنە و لە ئێستاشدا ماوەی 28 رۆژە هیچ حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە، بەوەش دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە سەرکەوتنیان بەسەر کۆرۆنا و کۆتایی هاتنی کۆرۆنا لە ویلایەتەکەیان راگەیاند.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە هەریەك لە کۆمپانیای فایزەر - بایۆنیك و مۆدێرنا و ڤاکسینەکەی ئۆکسفۆرد و ڤاکسینە روسیەکە، کاریگەریی ڤاکسینەکەیانیان راگەیاند و بڕیاریشە لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە (کانونی یەکەم) دەست بە دابەشکردنی بکرێت.


PM:01:04:27/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو