كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هەور دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: سبەینێ شه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌می 2020، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هەوری تەواو دەبێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌بارانی پچڕ پچڕ و بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 17 پلە، سلێمانی‌ 16، دهۆک 15، کەرکوک 17 پلەی سه‌دی دەبێت.

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌م، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌: لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 18 پلە، لە سلێمانی‌ 17، دهۆک 16، کەرکوک 19 پلەی سه‌دی دەبێت.

هه‌ر به‌پێی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ سلێمانی 45 ملیمه‌تر بارانباریوه‌، له‌ هه‌ولێر 13 ملیمه‌تر، كه‌ركوك 10 ملیمه‌تر، دهۆك هه‌شت ملیمه‌تر و هه‌ڵه‌بجه‌ 13 ملیمه‌تر باران باریوه‌.



AM:11:38:27/11/2020












ئه‌م بابه‌ته 5976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت