عێراق: ئیمارات ئێمەی لەراگرتنی پێدانی ڤیزا ئاگادارنەکردوەتەوە

‌دوبەی- ئیمارات

وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هەرچەندە عێراق لەناو لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە ئەبوزەبی پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە راگرتووە، بەڵام تائێستا حکومەتی ئیمارات وڵاتەکەی لەراگرتنی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی عێراقی ئاگادار نەکردوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەتوە هاتوە، تائێستا دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو بەشێوەیەکی فەرمی ئەوانی لەراگرتنی پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی عێراقی ئاگادار نەکردوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی عێراق لەناو لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.

دوێنێ حکومەت ئیماڕات پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی 13 وڵات ڕاگرت و بڕیارەکە عێراق و توركیا و ئێران و سوریا و ئەفغانستان و پاكستان و چەند وڵاتێكی دیكە دەگرێتەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە بڕیارەكە كاتیەو بەشێوەیەكی كاتی پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتیانی ئەفغانستان، پاكستان، عێراق،  توركیا، ئێران، سوریا، جەزائیر، كینیا، لوبنان و تونس و چەند دەوڵەتێکی دیکەش راگیراوە.


PM:09:30:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو