لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
دیمەنی روداوەکە - وێنە: هاتوچۆی دهۆک
وێستگەنیوز-رەڤەند گوھەرزی
ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی گشتی دھۆک بۆ ھەولێر لە سنوری قەزای بەردەڕەش لەجۆری پێکدادان روویداوە و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
مقەدم ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی گشتی دھۆک بۆ ھەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و دواتریش ئۆتۆمبێلێکی تر بە خێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بەو ھاوڵاتیانەی لە نزیک شوێنی رووداوەکە وەستابوون".
ئاماژە بەوەشکرد:" لەو رووداوەدا بەداخەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان خەڵکی زاخۆ بووە و کەسەکەی دیکەش خەڵكی گوندی پلاسانە، هەروەها لەو روداوەدا چوار کەسی دیکە برینداربوون".
PM:08:32:26/11/2020
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت