راپۆرتێكی ئەمریكی: عیراق لە لێواری مایەپوچبووندایە

‌کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ

ماڵپەڕێكی جیهانی ئەمریكا رایگەیاند، قەیرانی دارایی و سیاسی و ئابوری لە عیراق هەڕەشەی نایەكسانی دەكات لەوڵاتدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020، لە راپۆرتێكی جیهانی ئەمریكادا هاتووە: "مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ناتوانێت داواكارییە كۆمەڵایەتی و ئابووریەكان جێبەجێ‌ بكات، كازمیش بەبریكاری واشنتۆن ناوزەند دەكات".

هەربەپێی راپۆرتەكە: "حكومەتی كاتی عیراق وەك دواین دەرفەت بینرا كەمتمانەی لەدەستداوە و سوكایەتی پێ دەكرێت، لەسەدا60 دانیشتوان لەخوارتەمەنی 24 ساڵین زۆربەی گەنجان بێكارن، زیاتر لەسەدا90 بەناو كار هەیە لە عیراق".

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە: "حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق ئاستی نایەكسانی كۆمەڵاتیان لە عیراقدا دروستكردووە، لەساڵی 2009 پێنجەمین گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت بووە لەجیهاندا، كەسامانێكی گەورەی لەلایەن كۆمپانیاو بانكە نەوتییە فرە رەگەزەكان و هەروەها گەندەڵییە سیاسییەكانی بەستراوە بە عیراقەوە و تاڵان كراوە".

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە: "حكومەتی كازمی سەرۆكی هەواڵگری پێشوو، هیچ كام لەپابەندبونەكانی جێبەجێ نەكردووە بۆ قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوانی خۆپیشاندانەكان یان لێپرسینەوەی لە هیچ بەرپرسێك نه‌كردووه‌، هەروەها حكومەتی كازمی تێوە گلاوە بە چەندین قەیران كەزیاتر لە500 هەزار حاڵەتی پەتای كۆرۆنا و12 هەزار حاڵەتی مردن و نەخۆشخانەكان زۆرقەرە باڵخ بوون".

وتیشی: "قەرزی حكومەت لەئەیلولی رابردوودا گەیشتە 133 ملیار دۆلار، كە لە سەدا80ی دەكرد، لەكاتێكدا حكومەت یەدەكی ئاڵوگۆڕی دەرەكی خۆی دەخوات كە لەنیۆركەوە كۆنتڕۆڵ كراوە لەلایەن ئەمریكاوە رووبەرووی ئەو ئەگەرە دەبێتەوە كە دەبێت نرخەكەی كەم بكرێتەوە، كە پێویستی بە 40 ملیار دۆلار هەیە لەتەمویلی دەرەكیدا".


PM:02:12:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو