كازمی بۆ پرسه‌ی پەرلەمانتارێك چووه‌ په‌رله‌مانی عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی له‌ لوبنان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گه‌یشته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی كۆچی‌ دوایی په‌رله‌مانتار حسێن زوهێری و گه‌یاندنی‌ سه‌ره‌خۆشی‌ به‌ ئه‌ندامانی‌ كوتله‌ی‌ به‌در.

سێشه‌ممه‌ی‌ رابردوو حسێن زوهێری‌ نوێنەری پارێزگای دیالە لە پەرلەمانی عێراق، بە هۆی تووشبوونی بە پەتای كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كۆچكردوه‌ یەكێك بوو لە سەركردەكانی رێكخراوی بەدر و دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا بە مەبەستی چارەسەركردن گوازرایەوە بۆ لوبنان، بەڵام لەوێ كۆچی دوایی كرد.


PM:12:54:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 3248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت