عه‌لاوی: یان كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی یان وه‌ك ڤه‌نزوێلا ئیفلاس ده‌بین
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری دارایی عیراق هۆشداریی له دوو ئاكامی خراپ‌دا ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه، باسی له‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ش كرد كه له دامه‌زراوه‌ندانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، عه‌لاوی ده‌ڵێت ئیتر لێره‌وه ده‌بێیت بڵێین "نه‌خێر" و سنور بۆ ئه‌و هه‌موو كێشه ئاڵۆز و به‌یه‌كداچوه‌ی عیراق دابینێین.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عیراق به رۆژنامه‌ی گاردیانی راگه‌یاند كه "سه‌ری ئابوریی عیراق به‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره بڕدراوه، به‌جۆرێك به پاره كڕین و فرۆشتن پۆسته حكومییه‌كان له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ده‌كرێت و پۆست و پله‌ی وا هه‌یه نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 100 هه‌زار دۆلار."
عه‌لاوی رونیكردوه‌ته‌وه كه گه‌نده‌ڵی له عیراقدا به‌شێوه‌یه‌كه نرخی دامه‌زراندێك به پله‌یه‌كی وه‌زیفیی نزمی وه‌ك "نووسه‌ر" كه پله‌یه‌كی زۆر لاوه‌كییه له‌نێوان 50 بۆ 100 هه‌زار دۆلاردایه و زۆرجاریش نرخه‌كه چه‌ند هێنده ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی كازمی بۆ چاكسازی، عه‌لاوی به راشكاوی وتی "هیچ ده‌ستكه‌وێتی خێرا له‌وباره‌یه‌وه نییه، له‌وانه‌شه ئابوریی عیراق هه‌روه‌ك ئێستا له قه‌یراندا بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت نه‌گاته‌وه 70 دۆلار، ده‌شبێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نرخه‌كه له‌و 70 دۆلاره‌دا بمێنێته‌وه تا ئابوریی عیراق ببوژێته‌وه".
له‌سه‌ر داهاتی ده‌روازه سنوریه‌كانیش وتی كه داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و ده‌روازانه 8 ملیار دۆلاره، به‌ڵام یه‌ك له‌سه‌ر 10ی ئه‌و داهاته به حكومه‌ت ده‌گات، له‌كاتێكدا له ئوردن ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه و 97%ی داهاته‌كانی ده‌گاته‌وه ده‌ست حكومه‌ت.
عه‌لاوی دۆخی عیراقی وه‌ك هاتنی وشكه‌ساڵی چوواند كه له جۆگه‌یه‌كی ئاوی له ئه‌فریقا وشك كردوه و ماسییه‌كانی خه‌ریكه به‌هۆی كه‌میی ئۆكسیجنه‌وه مردار ده‌بنه‌وه، له‌وكاته‌دا زۆرێك له خه‌ڵك دێن و بۆ ده‌رهێنانی ماسییه‌كه به‌ڵام ناشزانن چۆن كرێی ده‌رهێنانی ماسییه‌كان له‌و گۆمه‌دا په‌یدا بكه‌ن كه خه‌ریكه ماسییه‌كانی له‌ناو ده‌چێت.
وه‌زیری دارایی عیراق وتی "گریمان نرخی نه‌وت به‌رز نه‌بووه‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه دوو شت روو بدات، ده‌بێت له‌وكاته‌دا به رێگاكه‌ی ڤه‌نزوێلادا بڕۆین و ئابووریی نه‌وت به‌ره‌و ئیفلاسبوون به‌رین، یان ده‌بێت پشتێنه‌كه‌مان توند بكه‌ینه‌وه و قۆڵی لێ هه‌ڵبماڵین".
مه‌به‌ستی عه‌لاوی له توندكردنه‌وه‌ی پشتێنه‌كه ئه‌وه‌یه كه بژارده‌یه‌كه كه حه‌ز ناكات په‌نای بۆ به‌رێت، ئه‌و بژارده‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه تێكڕای خه‌رجی له عیراقدا زۆره و ده‌بێت خه‌رجییه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه، ده‌بێت ئیتر لێره‌وه بڵێین "نه‌خێر" و سنورێك بۆ كێشه ئاڵۆز و به‌یه‌كداچوه‌كانی وڵات دابنێین.
AM:11:50:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت