ئێران ڤاكسینێكی ناوخۆیی بۆ كۆرۆنا تاقیده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاند كه به‌منزیكانه به‌نیازن ڤاكسینێكی ناوخۆیی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی بكه‌نه‌وه.
سیما سادات لاری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران به ئاژانسی نۆڤۆستیی روسیای راگه‌یاندوه كه حاڵی حازر چوار كۆمپانیای ناوخۆیی ئێران كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیشیان له قۆناغه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤاكسینه ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
سادات لاری وتیشی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه یه‌ك بۆ دوو له‌و چوار كۆمپانیایه به‌منزیكانه ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئێران وایان بڵاوكرده‌وه كه به‌رهه‌مهێنه‌رانی ناوخۆیی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ست به تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر توشبوه‌كان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌عید نمه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئێران، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له ئاماری گشتیی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه كه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا 894 هه‌زار و 385 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و 46 هه‌زار و 107 توشبوش بوونه‌ته قوربانیی ڤایرۆسه‌كه.
AM:10:00:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت