ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: حكومه‌تی عیراق هیچ بڕە پاره‌یەکی لەبەر دەست نییه‌ بۆ هه‌رێمی بنێرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حکومەتی ناوەند هیچ بڕە پارەیەکی لەبەردەست نییە و هەر کەسێکیش پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت دووچاری لێپرسینەوە دەبێتەوە، چونکە پێشێلی یاسایی کردووە.


سامر زیبان، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی رایگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت نەنێرێت بۆ حکومەتی عیراق، ئەوا هیچ بڕە پارەیەکی پێناگات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر سکاڵایەکی یاسایی دژ بە فوئاد حوسێن، وەزیری ئەوکاتەی دارایی تۆمار کراوە، چونکە پارەی بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ هەرێم ناردووە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، دوێنێ حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، بڕیاریانداوە نامەیەکی فەرمی بەناوی حکومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بکەن و داوای بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی پێنج و شه‌ش و حه‌وت و 10ی ئەمساڵ بکەن.


AM:08:40:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 5552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت