عیراق: مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی قەرزی بچوك بۆبێكاران
ویستگەنیوز:
وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی قەرزی بچوك بەسەر بێكاراندا، ئاشكراشیده‌كات، بڕی قه‌رزه‌كه له نێوان پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2020، عادل ڕیبابی وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق ڕاگەیاند: مانگی داهاتوو دەست دەكرێت بەدابەشكردنی قەرزی بچوك بەسەر بێكاراندا و دابەشكردنەكەش بەسەر ئەوكەسانەدا دەبێت كە پێشتر ناویان لەلیستی بێكاران تۆماركراوە.
وهزری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عیراق ئاشكراشیده‌كات، بڕی قەرزەكە لەنێوان پێنج بۆ شه‌ش هەزاردۆلاردەبێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وەزارەتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی بەنیازە قەرزی دیكە دابەش بكات بەپێی بەرنامەی كار و بازرگانی بەبێ ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاد (سو)ی بچێته سه‌ر و بەپێی ڕێنماییەكان بۆئەوكەسانە ده‌بێت كه بیرۆكەی پرۆژەی نوێیان هەیە.
PM:02:54:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت