لیژنه‌ی دارایی داوا لە عیراق و هەرێم دەکات پابەندبن بە یاسای کورتهێنانی داراییەوە

‌بینای پەرلەمانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كات پابه‌ند بێت به‌ یاسای كورتهێنانی دارایی و به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ مووچه‌و بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.


له‌ نووسراوێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: داوا له‌ حكومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ن پابه‌ند بێت به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێی یاسای كورتهێنانی دارایی كه‌ په‌رله‌ن ده‌ریكردووه‌.

لیژنه‌كه‌ داواش له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پابه‌ند بن به‌و بڕگه‌و مادانه‌ی كه‌له‌ یاسای كورتهێنانی دارایی له‌ په‌رله‌مان ده‌ركراوه‌.

داواش له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پابه‌ند بێت به‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی و عیراقیش به‌پێی پابه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ ره‌وانه‌ بكات.


PM:12:29:25/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 25416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت